حکوومەتی هەرێم لە ڕۆژی جیهانی سەمەلاتی نەخۆشدا، بایەخ بە تەندروستیی منداڵان دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی جیهانیی تەندروستیدا، گرنگییەکی زیاتر بە چاودێری تەندروستیی منداڵان دەدرێت. ئەمەش لە چوارچێوەی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت، کە بە گشتیی بایەخێکی تایبەتی بە کەرتی تەندروستی داوە، بەتایبەت چاودێریکردنی گەورە و منداڵان.
دکتۆر دلۆڤان ئاماژەی بە هەماهەنگیی باشی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) کرد، بەتایبەت لە ڕووی هۆشیارکردنەوەی تەندروستیی بۆ هاووڵاتییان لە چەندان بەرنامەدا.
سەبارەت بە تەندروستیی منداڵان، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی کوتاندا، بنکەکانی تەندروستیی پێکوتەی پێویست بۆ پاراستنی سەلامەتییان دابین دەکەن. هەروەها دایکان هۆشیار دەکرێنەوە لە چۆنییەتی مامەڵەکردن و چارەسەرکردنی منداڵەکانیان لە کاتی نەخۆشکەوتنیان. ئەم پڕۆگرامانە منداڵان بۆ باخچەی ساوایان و قوتابخانە ئامادە دەکەن، بە ڕێنوێنی سەردانیکردنیان بۆ پشکنینە پێویستەکان.
دلۆڤان محەممەد ڕاشیگەیاند، ئەم کارانە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر زیاتر پەرەیان پێدراوە.