هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشیان له باره‌ی پیانیچ پێگه‌یشت
له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوو بارسێلۆنا 2 ئه‌ستێره‌ی له‌ده‌ستدا
میرالیم پیانیچ لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر پۆلەندا تووشی پێکان بووە و ئەستەمە یاریی داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات.
رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە میرالیم پیانیچ ناوەڕاستکاری بۆسنیایی یانەی بارسێلۆنا لە یاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر پۆلەندا لە خولەکی 33 بە هۆی ئازاری پشتیەوە بە ناچاری یاریگەی جێهێشت و نەیتوانی لە یاریی کردن بەردەوام بێت و دوای یارییەکەش راهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە پێکانەکەی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەکەیانی پشت راستکردەوە.
سەرچاوەکە بلاویشی کردووە پێدەچێت ئەو یاریزانە ماوەیەک لە یاریگەکان دوور بکەوێتەوە، لە کاتێکدا بلاوگرانا بۆ هەفتەی داهاتوو جۆردی ئالباشی بە هۆی پێکان بەردەست نابێت.
میرالیم پیانیچی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ له یوڤێنتۆسه‌وه به 60 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له 2 یاری ته‌نیا به‌شداریی له 27 خوله‌ك كردووه.
.jpg)