لالیگا لەبارەی کارتە سوورەکەی هاوسن بڕیاری کۆتایی دا
لێژنەی ناوبژیوانان پێشتر کارتە سوورەکەی بە نادروست دانابوو

لالیگا لەبارەی کارتە سوورەکەی هاوسن بڕیاری کۆتایی خۆی دا و بەرگریکارەکەی ریال مەدرید بۆ یارییەک سڕ دەکرێت.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سەرەڕای ئەوەی ریال مەدرید تانەی لە کارتە سوورەکەی دین هاوسن دابوو، کە لە یاریی بەرامبەر ریال سۆسیداد لەلایەن خیل مانزانۆ ناوبژیوانی یارییەکە بەڕوویدا بەرزکرایەوە و لێژنەی ناوبژیوانانیش بڕیاری کارتە سوورەکەی هاوسنی بە نادروست هەژمارکردبوو، کەچی هاوسن بۆ یارییەک سڕ دەکرێت.
رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، گەرچی ریال مەدرید چاوەڕێی دەکرد کارتە سوورەکەی هاوسن بسڕێتەوە و ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە بۆ یاریی ئیسپانیۆل بگەڕێتەوە، بەڵام ئەو بەرگریکارە مەدریدییە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل بێبەش دەبێت و بۆ یاریی دواتر بەرامبەر لیڤانتی بەردەست دەبێت، کە ئەم هەفتەیە دوو یاریزانی ریال مەدرید بە کارتی سوور کرانە دەرەوە، هاوسن لە لالیگا و دانی کارڤاخال لە یاریی بەرامبەر مارسێی فەڕەنسی لە چامپیۆنزلیگ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.