وردەکاریی پێکانەکەی و ماوەی دابڕانی ئارنۆڵد ئاشکرابوو

نزیکەی دوو مانگ دادەبڕێت

ئالێکساندەر ئانۆڵد بەهۆی پێکانەوە نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و لەوانەیە لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول بێبەش بێت.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی راپۆرتێکی پزیشکی لەبارەی ئەو پێکانەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد بڵاوکردووەتەوە کە دوێنێ شەو لە یاریی بەرامبەر مارسێی فەڕەنسی لە سەرەتای یارییەکە تووشی بوو، مێرەنگی رایگەیاندووە ئارنۆڵد لە ماسوڵکەکانی رانی چەپی تووشی کرژبوون بووە، بەبێ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەکەی دەستنیشان بکات.

ئارانچا رۆدریگێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ترێنت بەهۆی پێکانەکەی شەش بۆ هەشت هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت، بەمەش بەرگریکارە ئینگلیزەکە لە یارییەکانی ئیسپانیۆل، لیڤانتی، ئاتلێتیکۆ مەدرید، کایرات ئالماتی، ڤیاڕیال، خیتافی، یوڤێنتوس و بارسێلۆنا بێبەش دەبێت و گومانیش دەکرێت بۆ یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول ئامادە بێت کە رۆژی 4ـی نۆڤێمبەر لە چامپیۆنزلیگ دەکرێت.

 
 
 

بەرگریکارە 26 ساڵانەکە لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بە گرێبەستێکی ئازاد لە لیڤەرپوولەوە روویکردە ریزەکانی ریال مەدرید و ماڵئاوایی لە سوورپۆشەکان کرد کە هەر لە رێدز پێگەیشتووە.

Fly Erbil Advertisment