كاتیا ئاڤیرۆ: كریستیانۆی برام ههڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه
"پزیشكهكان دهیانهوێت بهناوهێنانی كریستیانۆ جیهان بترسێنن كه ڤایرۆسی كۆرۆنا راسته"
کاتیا ئاڤیرۆ، خوشکەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی رەتیدەکاتەوە براکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تووشبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، خوشكی ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵیە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کاردانەوەیەکی توندی هەبوو، نووسیویهتی: براکەی هەڵگری ئەو ڤایرۆسە نییە، بەڵام پزیشکان بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە نەخۆشیەکە هەیە و مەترسیەکی گەورەشە، ئەنجامی پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ بڵاوکردووەتەوە، چونکە براکەی ناوبانگێکی زۆری جیهان هەیە و ویستویانە دانیشتووانی جیهان بە براکەی بترسێنن.
رۆناڵدۆ دوای یاریی هەڵبژاردەی ولاتەکەی بەرامبەر فەڕەنسا لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کرا و دەرکەوت کە هەڵگری پەتاکەیە، بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی هەبێت.
