جووتیارێکی نابینا لە باتیفا؛ خاوەنی چەندین بەهرە و نموونەی خۆڕاگری

ئازاد محەمەد، دانیشتووی قەزای باتیفا، نموونەیەکی بەرچاوی خۆڕاگری و پشت بەخۆبەستنە، چونکە سەرەڕای لەدەستدانی بینایی لە تەمەنی شەش ساڵییەوە، بە تەواوی پشت بە تواناکانی خۆی دەبەستێت و کاری جووتیاری دەکات.

ئازاد محەمەد باخێکی هەمەچەشنەی هەیە کە چەندین جۆر داروبار لەخۆدەگرێت، لەوانە دار هەنجیر و هەنار و چەندین جۆری تر. 

ئەو بەوپەڕی لێهاتووییەوە وەک کەسێکی بینا بەسەر درەختە بەرزەکاندا سەردەکەوێت بۆ چاککردنەوە و کۆکردنەوەی بەرهەمەکانی. جگە لە بەخێوکردنی مریشک، ئازاد خۆی سەرپەرشتیاری کانی ئاوەکەی دەکات کە سەرچاوەی ئاودێری باخەکەی و ماڵەکەیەتی.

محەمەد بە شانازییەوە باس لەوە دەکات کە چۆن سەرەڕای نابینابوونی، توانای ئەوەی هەیە کارەکانی بە باشی ڕاپەڕێنێت. ئەو نەک هەر باخەکەی خۆی بەڕێوەدەبات، بەڵکوو کاری مەلەوانیش دەکات لە حەوزە ئاوەکەی ناو باخەکەیدا، ئەمەش زیاتر خۆڕاگری و توانای تاکەکەسی ئەو دەردەخات.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment