بهربژێرانی خهڵاتی باشترین یاریزانی لاوی 2020 ئاشكرا كران
دوو یاریزانی بارسێلۆنا بهربژێره
یوێفا لیستی ناوی ئەو 20 یاریزانەی بڵاوکردەوە کە رکابەری بەدەست هێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی ئەوروپا دەکەن و لە لیستەکدا چەند یاریزانێکی دیار هەن کە رکابەری خەڵاتەکە دەکەن.
ئانسۆ فاتی یاریزانی 17 ساڵی بارسێلۆنا یەکێکە لەو یاریزانانەی کە رکابەری بەدەست هێنانی خەڵاتەکە دەکات، ئەو یاریزانە دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، چانسێکی باڵای هەیە بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتەکە.
ڤینیسیۆس جونیۆری تەمەن 19 ساڵانی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی یەکێکە لەو 20 یاریزانەی کە بهربژێره بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی 2020، ئەو یاریزانە بە تایبەت ئەم وەرزە ئاستێکی باشی لەگەڵ یانەکەی پێشکەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی کە بانگهێشتی وڵاتەکەی نەکرا بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022.
ئالفۆنسۆ دێڤیز بەرگریکاری کەنەدی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دوای بەدەست هێنانی پێنج ناسناوی لەگەڵ یانەکەی، چانسێکی باشی هەیە بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتەکە، ئەو یاریزانە دەستێکی باڵای هەبوو لە بەدەست هێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە.
ئێرلینگ هالاند هێرشبەرە نەرویجیەکەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیاش یەکێک لە پاڵێوراوانی بەدەست هێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی 2020. ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی رۆڵێکی دیاریی هەبووە.
جەیدن سانچۆ ناوەڕاستکارەکەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیاش کە بە درێژایی هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆر هەبوو بۆ رفاندنی لە یانەکەی، پاڵێواراوێکی دیکەی بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتەیە.
ساندرۆ تۆنالی لە ئەیسی میلان، فیل فۆدین و فران تۆرێس لە مانچێستەر سیتی، کالوم هۆدسۆن ئۆدۆی لە چێڵسی، کۆلۆسیڤێسکی لە یۆڤێنتوس، کاماڤینگا لە رێن، ساکا لە ئارسێناڵ، گرینوود لە مان یونایتد، سێرجینیۆ دێست لە بارسێلۆنا دیارترین ئەو بهربژێرانهی دیکەن کە بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی 2020 رکابەری دەکەن.

.jpg)