کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا: پێویستە بازرگانیکردن لەگەڵ ئیسرائیل سنووردار بکرێت

یەکێتیی ئەورووپا پێشنیازی سنووردارکردنی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل و سەپاندنی سزا بەسەر دوو وەزیری حکوومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ دەکات. 

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا پێشنیاز دەکات بە بڕیارێک بازرگانیکردن لەگەڵ ئیسرائیل سنووردار بکرێت و سزا بەسەر دوو وەزیر لە حکوومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ بسەپێندرێت.

 هەروەها کۆمیسیۆنەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەگەری پەسەندکردنی پێشنیازەکە هاوکاری دوولایەنە بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ئیسرائیل سڕ دەکەن.

 لەبارەی پێشنیازەکەوە حکوومەتی ئیسرائیل رایگەیاندووە ئەگەر بڕیارێکی لەم شێوەیە دەربکرێت وەڵامی گونجاومان دەبێت، ئەم پێشنیازەی یەکێتیی ئەورووپا بەهێزترین هەوڵی یەکێتیەکەیە لەدوای شەڕی غەززە.

 
Fly Erbil Advertisment