وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پاكانه بۆ دزه‌كردنی هێزێكی ئه‌منی بۆ ناو سووریا ده‌كات

حكوومه‌تی عێراق تاوه‌كوو به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشووی سووریا له ده‌سه‌ڵات بوو، پشتیوانی له ڕژێمه‌كه‌ی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت عێراق بووبووه پردی په‌ڕینه‌وه و به‌یه‌كگه‌یاندنی نێوان سووریا و ڕژێمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێز و گرووپه میلیشیا چه‌كداره ناوخۆییه‌كانی و وڵاتێكی هه‌رێمی، به‌ڵام دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع و به‌ره‌ی تهحیریر شام، دۆخه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌گه‌ر وه‌كوو ستراتیژیش نه‌بن، وه‌كوو تاكتیك پێچه‌وانه بوونه‌وه.
حكوومه‌تی عێراق كه له‌ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ریی لایه‌نه شیعه مه‌زهه‌به‌كانه، تا ئه‌و كاته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشووی سووریا له ده‌سه‌ڵات بوو، پشتیوانی له ڕژێمه‌كه‌ی ده‌كرد و عێراق به ئاشكرا و نهێنیی بووبووه ئه‌لقه‌ی به‌یه‌كگه‌یاندنی سووریا له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره ناوخۆییه‌كانی عێراق و وڵاتێكی هه‌رێمی و هاوبه‌شی له پاراستن و هه‌ژموونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له سووریا ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رده‌وام له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌ركۆنه ده‌كرا، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی ته‌حریر شام له 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024 ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دی ڕووخاند و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی به‌ره‌كه ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، عێراق به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به خۆیدا چووه و هه‌ر چۆنێك بێت هه‌وڵی دا خۆی له‌و ئیحراجییه ده‌رباز بكات، كه به‌هۆی په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و پشتوانیكردنی تاوانه‌كانی له به‌رانبه‌ر گه‌لی سووریا دووچاری هاتبوو.
به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق له دوای ئه‌وه‌ی شه‌رع ده‌سه‌ڵاتی پیاده كرد و دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌كار خسته‌وه، ماوه ماوه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن و زیاتریش بۆ توندوتۆڵكردنی سنووره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ گفتوگۆ ده‌كه‌ن. عێراق به‌رده‌وام ترسی له دزه‌كردنی چه‌كدارانی گرووپه توندڕۆكانی سووریا هه‌یه بۆ ناو خاكه‌ی، كه ڕه‌نگه له هه‌ر ئه‌گه‌رێك زیانێكی به زه‌بر له ده‌سه‌ڵاتی شیعه بده‌ن له عێراق، به‌تایبه‌تی كه گرووپه چه‌كداره سوورییه‌كان به‌شێكیان سوننه‌ن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت، ده‌رفه‌ت بقۆسنه‌وه و تۆڵه‌ی ئه‌و ساڵانه له حكوومه‌تی عێراق بكه‌نه‌وه، كه به‌رده‌وام پشتیوانیان له مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌كرد.
پێنجشه‌ممه، 18ـی ئه‌یلوولی 2025، له‌سه‌ر ئاستی چه‌ندین میدیا و ماڵپه‌ڕ و په‌یجه‌كانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرایه‌وه، هێزێكی ئه‌منی عێراقی دزه‌ی كردووه‌ته ناو خاكی سووریا به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی نهێنیی سه‌ربازی و بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق، به‌ڵام دواتر هه‌ر به نهێنیی گه‌ڕاوه‌ته ناو عێراق و دیار نییه ئامانجی چی بووبێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌م باره‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و ڕووداوه ده‌دات و پاكانه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، ڕێز له سه‌روه‌ری و سنووری سووریا ده‌گرن و هیچ هێزێكیان دزه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه ناو خاكی ئه‌و وڵاته.