مەزڵووم عەبدی داوای پاراستنی مافی پێکهاتەکان دەکات

مەزڵووم عەبدی، پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنی 10ـی ئادار دووپات دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو ئاگربەستەی کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە، بپارێزرێت.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی  هێزەکە ڕایگەیاند: پابەندبوونی خۆیان بۆ ڕێککەوتننامەی 10ـی ئادار دووپات دەکەنەوە، گوتی: پێویستە ئەو ئاگربەستەی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە، بپارێزرێت.

مەزڵووم عەبدی ڕاشیگەیاندووە کە، ئامادەن لە بارەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) بە سوپای دانووستان بکەن و لەگەڵ ئەنجوومەنەکان کۆببنەوە.

عەبدی ئاماژە بەوەش دەکات، چارەسەری سیاسی باشترین بژاردەیە بۆ پاراستنی ئارامی سووریا و گەلەکەی، داواش دەکات. مافی پێکهاتەکانی سووریا بپارێزرێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment