ئەلبانیا یەکەم وەزیری دیجیتاڵی دانا

ئەلبانیا یەکەم وەزیری دیجیتاڵی لە حکوومەتەکەی ڕاگەیاند، ئامانجی پرۆژەکەشی ڕاگەیاندووە کە بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکردە بۆ زیاتر ئاسانکردنی ڕایی کردنی کاروباری کارگیڕی وەزارەت و دامەزراوەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

وەزیرە خەیاڵییەکەی ئەلبانیا ناوی لێنراوە "دیلا"، و بە زمانی ئەلبانی واتای ناوەکەی "خۆر" دەبەخشێت، وەزیر خرایە ناو ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە کە :ئیدی ڕاما "سەرۆکایەتی دەکات، وەزیرە نوێکە دەنگی زۆرینەی سۆسیالیستەکانی لە پەرلەمان بەدەستهێنا سەرەڕای ڕەخنەکانی ئۆپۆزسیۆن.

لەگەڵ ئەوەی "دیلا" وەک وەزیرێک بەشێوەیەکی ڕاستەقینە لەگەڵ وەزیرانی دیکەی حکومەتی ئەلبانیادا دانانیشێت، بەڵام بەڵگەنامە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرۆک وەزیران بەرپرسیارە لە دروستکردن و کارپێکردنی:دیلا"ـی وەزیری خەیاڵی زیرەکی دەستکرد.

"دیلا" پێشتر تەنها ڕۆبۆتێکی چات بوو لە ماڵپەڕە حکومییەکاندا، بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، ئێستا"دیلا" بە شێوەی وێنەی بینراو وەک ژنێک دەردەکەوێت کە جلی کلتووری ئەلبانی دەپۆشێت، شێوەی لە ئەنیلا بێشای ئەکتەر دەچێت،.

ئیدای ڕامای سەرۆک وەزیران گوتی: ئەم هەنگاوە "باشترین پرۆژەی نیشتمانییە، ئەلبانییەکانی دەرەوەی وڵاتەکە و پسپۆڕانی بیانی کۆدەکاتەوە،هەروەها دامەزراوەکان دەگۆڕێت بۆ سەکۆیەک بۆ پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد."

لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا، "دیلا" لە ڕێگەی ڤیدیۆوە خۆی وەک "وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری زیرەکی دەستکرد" ناساند و دووپاتی کردەوە کە، ئەرکی ئاسانکردنی کاری حکوومەتە.

شارەزایان و سیاسەتمەدارانی ئۆپۆزسیۆن پێیانوایە کە، ڕێگەدان بە زیرەکی دەستکرد بۆ وەرگرتنی بڕیارە کارگێڕییەکان، کێشە دروست دەکات، ئێرگۆن کۆرای شارەزای تەکنەلۆجیای زانیاری لە گۆڤاری ئەلیکترۆنی "باڵکان ئینسايت" نووسیویەتی: زیرەکی دەستکرد ڕەنگە لە بواری کڕین و بەبازاڕکردندا بۆ خەڵکی گشتیی یارمەتیدەر بێت، بەڵام لێپرسینەوە دەبێت لە دەستی مرۆڤدا بێت.

جازمینت باردی، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن، "دیلا"ی وەک "خەیاڵێکی پڕوپاگەندەیی" وەسف کرد کە ئامانجی لێی داپۆشینی گەندەڵی حکوومەتە، هەروەها ئەم هەنگاوەی بە نادەستووری زانی، ئاماژەی بەوەدا، دەستوور دەستنیشانی کردووە وەزیرەکان دەبێت هاوڵاتی ئەلبانی بن، پێگەیشتوو و خاوەن توانای مێشکی تەواو بن.

Fly Erbil Advertisment