هاکان فیدان: پێویستە کێشەی بوونی یەپەگە لە سووریا چارەسەر بکرێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بەبێ ئەوەی خوێن بڕژێت، پێویستە کێشەی بوونی یەپەگە لە سووریا چارەسەر بکرێت.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی عەرەبی رایگەیاندووە، سوریا کێشەی زۆری هەیە، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی سووریاش بوونی یەپەگەیە لەو وڵاتە کە یەک لەسەر سێی خاکی سووریای بە هێز و چەک داگیرکردووە.
فیدان دەشڵیت، ئەگەری هەیە دووبارە کێشە لە باشووری وڵاتەکە و لە ناوچەی کەنار ئاوییەکان سەرهەڵبدات، بۆیە پێویستە ئەمانە بە شێوەیەکی ئاشتیانە، بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی خوێنڕشتنی زیاتر چارەسەر بکرێن، هەروەها لە چوارچێوەی سیستەمێکدا چارەسەر بکرێت کە هەمووان وەک هاووڵاتییەکی یەکسان بناسرێن لە وڵاتەکەدا.