نرخی نەوت دابەزی
کۆرۆنا یاری بە نرخی نەوت دەکات
K24- هەولێر:
بەهۆی زیاتر بوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکاری نوێ لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاوە، نرخی نەوت کەمێک دابەزی.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 16 سەنت دابەزی و بووە 43 دۆلار و 16 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بۆ 40 دۆلار و 96 سەنت دابەزی.
ئەمڕۆ هەینی، بەریتانیا چەند رێکارێکی نوێی دژی کۆرۆنا گرتەبەر و ئەڵمانیاش بەرزترین رێژەی تووشبوونی بە کۆرۆنا تۆمار کرد، ئەمەش مەترسی دووبارە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی هێناوەتەوە ئاراوە.
مەترسی ئەوەش هەیە، شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە ئەوروپا زیانی زیاتر بە وڵاتانی ئەوروپا بگەیەنێت.
Reuters