حەماس وێنەیەکی ماڵئاوایی بارمتەکان بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ شەممە 20ـی ئەیلوولی 2025، بزووتنەوەی حەماس، وێنەیەکی نوێی بارمتە دەستبەسەرکراوەکانی بڵاوکردەوە و وێنەکەی بە "ماڵئاوایی" وەسف کردووە.
دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ، بزووتنەوەی حەماس، وێنەیەکی نوێی بارمتە دەستبەسەرکراوەکانی بڵاوکردەوە، وێنەکەشی بە "ماڵئاوایی" وەسف کردووە.
لە وێنەکەدا 47 بارمتە دەردەکەون. حەماس لەسەری نووسیوویەتی: "بەهۆی سەرکەشیی ناتانیاهۆ و ملکەچبوونی زامیر، وێنەیەکی ماڵئاوایی بارمتەکانی لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لە غەززە بڵاوکردەوە.
سوپای ئیسرائیل، دوێنێ هەینی ڕایگەیاند: ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر شاری غەززە دەکات بە هێزێک پێشتر نەبینراوە، داوای لە دانیشتووان کرد ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن.
دوای دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە، بە چڕی شارەکە بۆمباران دەکات.
شاری غەززە، گەورەترین و پڕ قەرەباڵغترین شاری کەرتەکەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان تێیدا کۆبوونەتەوە دوای وێرانبوونی شارۆچکەکانیان لە باکوور.