ئەگەر بۆنی ئەم چوار شتە ناکەیت ئەوا تووشی کۆرۆنا بویت
چۆن ئەزانی تووشی کۆرۆنا بویت
K24- هەولێر:
لەدەستدانی هەستی بۆنکردن یەکێکە لە نیشانەیەکی روونی تووشبوونە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام سەرەتا دەکرێت چەند جۆرێکی بۆن لەدەست بدەین.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، 90% ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون، تامکردن یان بۆنکردنیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی دواین توێژینەوەش، لەدەستدانی بۆنکردنی نەعنا، رۆنی گوێزی هیندی، سیر و حێل ئاماژەی تەواون کە تۆ تووشی کۆرۆنا بوویت.
لە بارەی لەدەستدانی بۆنیش، پزیشکان دەڵێن، ڤایرۆسەکە هەوکردن لەناو لووتدا دروست دەکات، ئەمەش وادەکات هەستی بۆنکردن نەمێنێت.
یەکێک لەو نیشانانەی کۆرۆنا لە نەخۆشییە درمییەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، لەدەستدانی هەستی بۆنکردنە.
تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە و رۆژانە سەدان کەس بەهۆی کۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن.