سەرۆک وەزیران گوێی لە گۆرانیی فۆلکلۆریی کوردی گرت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بازرگانی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردەوە.
سەرۆک وەزیران بە یاوەری گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشەکانی پێشانگاکەی بەسەر کردەوە؛ دواتر پێکەوە گوێیان لە ژمارەیەک گۆرانی فۆلکلۆریی کوردیی گرت، کە لە بەشێکی پێشانگەکە بۆ ئامادەبووان دەگوترانەوە.