باره‌گای لقی 5ی پارتی له به‌غدا له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شده‌وه سووتێنرا
لایه‌نگرانی حه‌شد، به ئاڵای حه‌شده‌وه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی له به‌غدا

K24 - به‌غدا:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مممه 17/10/2020، باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سووتێنرا.
لایه‌نگرانی حه‌شد، به ئاڵای حه‌شده‌وه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی له به‌غدا، وێڕای سووتاندنی باره‌گاكه و هه‌ڵكردنی ئاڵای میلیشیاكه له سه‌ر باره‌گاكه، ئاڵای كوردستانیشیان سووتاند.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی له شوێنه‌كه بوون، به‌ڵام هیچ رێگرییه‌كیان له‌لایه‌نگرانی حه‌شد نه‌كرد.
هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دوای ئه‌وه دێت، كه هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر باسی له‌وه كردووه، به‌شێك له میلیشیاكان بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق.
هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كان، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ حكومه‌تی عێراق دروستكردووه، پێشتریش لایه‌نگرانی حه‌شد هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و هه‌ڕه‌شه‌یان له نوێنه‌رانی وڵاتان كردووه.
ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌غدا به ناجێگیرترین و ناسه‌قامگیرترین پایته‌خت له جیهان دابنرێت، پێشتر هێرشكراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له‌و پایته‌خته.
.jpg)
.jpg)
.jpg)