نزیکەی 50 ماڵی گەڕەکی دەروازەی کەرکووک ئاویان نییە

ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2025، چەند هاووڵاتییەکی گەڕەکی دەروازەی کەرکووک، بە کوردستان24ـیان ڕاگەیاند، چەند مانگێکە ئاویان نییە و ئاو بە تانکەر دەکڕن یاخود لە شوێنی دیکە ئاو دەهێنن، هۆکارەکەشی بۆ کەمتەرخەمی حکوومەتی عێراق دەگەڕێننەوە.

یەکێک لە هاووڵاتییەکان دەڵێت: نزیکەی 60 ماڵین ئاومان نییە، چەند فەرمانگەیەکی حکوومەتیشمان کردووە، بەڵام نەهاتوون بەدەم گرفتەکەمانەوە.

هاووڵاتییەکی دیکە دەڵێت: فەرمانگەی ئاوی کەرکووک بەڵێنی پێمانداوە کە گوایە ڕۆژی پێنجشەممە، گرفتەکەمان چارەسەر بکات، جا نازانین ئایا ڕاست دەکەن یاخود جارێ تەنیا بێدەنگمان دەکەن. 

هاووڵاتییەکی دیکە ئاماژەی بەوە کرد، بێئاوی زۆر ئەستەمە، لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک پەیوەندیی بە فەرمانگەی ئاوی کەرکووک دەکەین، هیچ کێشە و گرفتێکی ئاومان نامێنێت، بەڵام دوای دوو ڕۆژ دووبارە تووشی هەمان گرفت دەبینەوە. خۆ ناکرێت ئێمە بەردەوام پەیوەندی بکەین و بڵێین ئاومان نییە، یاخود ڕاگەیاندنەکان ئاگادار بکەینەوە ئینجا ئاوەکە چاک دەبێت. بەڵێنیش دەدەن ئەو گرفتە چارە بکەن بەڵام هیچی دیار نییە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment