نێچيرڤان بارزانى و موحسین مەندەلاوی جه‌ختيان له چاره‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه

سەرۆکایەتی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 22ـی ئەیلوولی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له موحسین مه‌نده‌لاوى، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، كار و به‌رنامه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تايبه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه كه له به‌رژه‌وه‌نديى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و پێشكه‌وتنيدايه.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سايه‌تى و لايه‌نانه‌ى كرد كه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پشتيوانيى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كان و لێكگه‌يشتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ ده‌رباره‌ى پرسى شايسته داراييیه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و باسيان له ئاماده‌كارييه‌كان كرد. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا بره‌ودانيان به پرۆسه‌ى ديموكراسى به پێويست و گرنگ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
گرنگيى كارى هاوبه‌ش و هاريكاريى نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
