سەرۆک بارزانی و موحسین مەندەلاوی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقیان تاوتوێ کرد

سەرۆک بارزانی و موحسین مەندەلاوی، هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و هەماهەنگی هێز و لایەنە سیاسییەکانیان تاوتوێ کرد.
ڕۆژی دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی ئەساسی عێراقی بە سەرۆکایەتی موحسن مەندەلاوی کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆر کرا.
هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە.
