ئەمڕۆ 16 وڵات دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمەریکا، فەرەنسا و 15 وڵاتی دیکە دەنگ بە دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل بدەن؛ ئەم هەڵوێستەش ئیسرائیلی نیگەران کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی پێ کرد، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا پرۆژەی ڕاگەیاندنی ڕێگا چارەسەر دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل بە سەرپەرشتی فەرەنسا و سعوودیە بەڕێوە بچێت تاوەکوو ئێستا نزیکەی 16 وڵات هەڵوێستی خۆیان بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین پیشان داوە.
ئەو بڕیارەی فەرەنسا و 15 وڵاتی دیکە بۆ دروستکردنی هەردوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئەو دوو نەتەوەیە بە ئاشتی و ئارامی وەک دراوسێ بژین، بۆ ئەم مەبەستەش چەند مانگێکە فەرەنسا و سعوودیە زۆر بە ڕژدی کاری بۆ دەکەن.
دانپێدانانی بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا و پورتوگال بە دەوڵەتی فەڵەستین لە ڕۆژی یەکشەممەدا، فشارەکانی لەسەر ئیسرائیل زیاتر کردووە، ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، هەنگاوەی دانپێدانان فەڵەستین "یارمەتی ئاشتی نادەن، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، ناوچەکە زیاتر ناسەقامگیر دەکەن و دەرفەتەکانی گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە تێکدەدەن."
زیاتر لە 140 سەرکردەی جیهان ئەم هەفتەیە بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەکەن.
ڕۆژی هەینی 12ـی ئەیلوولی 2025،کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین کرد و جاڕنامەی نیویۆرک بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین بێ بوونی بزووتنەوەی حەماس پەسند کرد.
لە دانیشتنەکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، کە لەبارەی دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین و چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ فەڵەستینییەکان و ئیسرائیل بەڕێوەچوو، 142 وڵات دەنگیان لە بەرژەوەندی دامەزراندنی دەوڵەت بۆ فەڵەستینییەکان دا، بەڵام 10 وڵات، سەرەکیترینیان ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی بڕیاری دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەنگیاندا، 12 وڵاتیش دەنگیان نەدا.