کوردستان24 نوێترین زانیاری لەبارەی کوژرانی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم ئاشکرا دەکات

هەرێم جاف، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: برازاکانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم  ئاماژە بەوە دەکەن، ئەوەی دەگوترێت لەبارەی کوژرانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم  لەلایەن کوڕەکانییەوە، ڕاست نییە، کوڕەکانیشی ڕەتی دەکەنەوە، کێشەکە کۆمەڵایەتی بێت.

دەنگۆی ئەوەش هەیە، ئەو خانەوادەیە ئەکبەریان کوشتبێت کە لە باخەکەی کاردەکەن، بەڵام خانەوادەی ئەکبەر ئەوەشیان ڕەت کردەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تەرمی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم لە چیا سوور کەوتووە و پۆلیس و خەڵکێکی زۆر چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، پۆلیس ڕایگەیاندووە نابێت دەستکاری تەرمەکەی بکرێت تاکو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە تەواو دەبێت.

ئەمشەو 22ـی ئەیلوولی 2025. ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، کەسایەتی دیاری ناوچەی گەرمیان و کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نێو باخی خۆیدا لە نێوان گوندی ئۆمەربل و گوندی فەتاح ئومەر، کوژراوە

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment