لە زیقار کەرەڤانەکان کراونەتە قوتابخانە
لە زیقار چه‌ندان ساڵه كاركردن له ده‌یان پڕۆژه‌ی دروستكردنی قوتابخانه پەکخراوە، له كاتێكدا بەشێکی زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌نێو كه‌ره‌ڤانه، كابینه و خانووی قوڕدا ئاخێنراون، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نەرێنی کردووەتە سه‌ر پرۆسەی خوێندن و حەز و خولیای فێربوون.
دانیشتووانی زیقار نیگه‌رانن و چاویان له ته‌واوكردنی پرۆژەکانی کەرتی پەروەردە و باڵەخانەی قوتابخانەکانه، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان له‌و مه‌ینه‌تیانه ڕزگاریان ببێت، به‌رپرسێكی ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگاكه‌ش ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له‌سه‌ر هێڵن، به‌ڵام خەڵکی دوای ئەو هەموو چاوەڕوانییە، خەریکە لە تەواوکردنی پرۆژەکان بە تەواوی بێ‌ئومێد بن.
هۆکاری سەرەکی پەکخستنی پرۆەکان، پاره‌داركردن پرۆژەکانە لە نێوان گرێبه‌ست و ململانێی ئیداری، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی نه‌رێنیی له‌سه‌ر پرۆسەی فێربوون دروست كردووه.
ڕه‌زاق عه‌لی، جێگری پارێزگاری زیقار بۆ كاروباری پلاندانان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، 106 پڕۆژه‌ی پەروەردەیی تهواونهكراومان له پارێزگاکە هه‌یه، ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه لە پەیوەندیداین و هۆكاری بەکارخستنەوە ئه‌و پڕۆژانه دەکەین، كهمتهرخهمییەکانیش كۆمپانیاکانی جێبەجێکارە.
به ده‌یان هه‌یكه‌لی ته‌واونه‌كراوی قوتابخانه‌كان كه پێشتر هیوایه‌ك بوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نه‌بوونی بینایه‌ی قوتابخانه، ئێستا بوونه‌ته گه‌واهیده‌ری شكست و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان، خەڵکی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژانه له‌كاتی خۆیان ته‌واو بكرانایە، زۆرێك له مه‌ینه‌تییه‌كانی قوتابیان و خوێندنگه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بوون.
سه‌فا شافی، دانیشتووێکی دیکەی زیقارە و دەڵێت: كاركردن له هه‌موو ئه‌و قوتابخانانه‌دا وه‌ستاوه، ته‌نیا ههیكهلهكانیان دروستكراوه و ده‌ستیان لێ به‌رداوه، چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕێین و كاركردن، ده‌ست پێ ناكاته‌وه، ناشزانین هۆكاره‌كه‌ی چییه، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی قوتابییەکان له‌ناو كه‌ره‌ڤانه و خانووی قوڕدا ده‌خوێنن، هه‌ندێكیشیان ناچار بوون منداڵه‌كانیان بنێرنه قوتابخانه‌ی تایبەت، چونكه بێ‌ئومێد بوون له‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو بكرێن.
عه‌بدولئه‌میر محه‌ممه‌د باوکی قوتابییەکە و دەڵێت: ئه‌مساڵیش بودجه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و قوتابخانانه خه‌رج كراوه، تاوه‌كو بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئاماده بكرێن، به‌ڵام وا خه‌ریكه خوێندن ده‌ستپێده‌كات و هیچ كاركردنێك له‌و پڕۆژانه‌دا نابینین.
بەهۆی قوتابخانه تەواو نەکراوەكان، جهنجاڵیەکی پێشبینی نەکراو پۆلی قوتابخانەکانی نێو کەرەڤانەکانی گرتووەتەوە، پرۆسه‌ی فێربوون له زیقار تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره بووه، كه هه‌ڕه‌شه له ئایندهی ده‌یان هه‌زار قوتابی ده‌كات.