مارک ڕووتە: ئێمە بێ دوودڵی بەرگری لە خاک و ژێرخانی خۆمان دەکەین

سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند: خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ڕووسیا پێویست نەبوو و پەیاممان بۆ رووسیا گرنگە بەرگریی لە هەر بستێکی خاکی ناتۆ دەکەین.
مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2025، ڕایگەیاند: پەیاممان بۆ رووسیا گرنگە بەرگریی لە هەر بستێکی خاکی ناتۆ دەکەین، دڵنیایی دەدەین لەوەی لە هەرشوێنێک پێویست بێت بەرگریی دەکەین و ناتۆ ساویلکە نییە و هاوپەیمانییەکەمان بۆ بەرگریکردنە.
هەروەها گوتی: خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ڕووسیا پێویست نەبوو، هەمیشە دڵنیایی ئەوە دەدەین، هەر کار و کردەوەیەک ئەنجامی دەدەین بەشێوەیەکی رێژەی و پێویست بێت و ئێمە بێ دوودڵی بەرگری لە خاک و ژێرخانی خۆمان دەکەین، بەڵام ئەمەش بەو واتایە نییە هەمیشە فڕۆکە و درۆنەکان بخەینەخوارەوە، سەرەتا دەبێت هەڵسەنگاندنی تەواو بکەین.