خامنەیی: بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بە بۆمب لەنێو ناچێت

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، دووپاتی کردەوە، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران هەڕەشە نییە، بەڵکو لە ڕێژەیەکدایە کە تەنیا بۆ خزمەتگوزاریی مەدەنی و ئاشتیخوازانەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێک ئاماژەی بەوە دا، ئێمە لە لایەنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستێکی بەرزداین، ئەو وڵاتانەی کە یۆرانیۆم دەپیتێنن، ئاستی پیتاندن تاوەکو 90%ـیش بەرز دەکەنەوە، بەڵام ئێمە چونکە ئێمە پێویستیمان بە چەکی ئەتۆمی نییە و بڕیاری ڕێگریمان لە پلانێکی وا داوە.

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەڵێت: ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران تا ڕێژەی 60%ـە، کە ئەوەش رێژەیەکی بەرز نییە و بۆ بەشێک لە کارەکانمان پێویستیمان پێی دەبێت، کە ئێمە یەکێکین لەو 10 وڵاتەی جیهان کە خاوەنی ئەم توانایەین.

جەختی لەوە کردەوە، هەزاران پسپۆر و فێرخواز لە بواری زانستی ئەتۆمی لە ئێران، لە کارکردن بەردەوامن کە ئامانجەکە زانستییە و ئاشتیخوازانەیە، هەر بۆیە کە هێرشیان کردە سەر دامەزراوەکان هۆکارەکەی بابەتی زانستییەکەیە، بەڵام ئەمە زانستە و بە بۆمب لەنێو ناچێت.

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، هێزی ئاسمانیی ئەمەریکا لە هێرشێکی لە ناکاو و یەک کاتدا هەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی فەردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانیان بۆمباران کرد و لە چەند کاتژمێرێکی کەم لە تێپەڕبوون بەسەر هێرشەکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، هێرشێکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە و کۆتاییان بە فۆردۆ و هەڕەشە و مەترسییە ئەتۆمییەکانی ئێران هێناوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment