لە کابینەی نۆیەم 30 هەزار خانووی پلاستیکی دروستکراون

لە ماوەی کارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا، ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی دروستکراون و نزیکەی چوار هەزار جوتیار لێی سوودمەندبوونە.
لە ماوەی کابینەی نۆیەم 30 هەزار خانووی پلاستیکی دروستکراون و سێ هەزار و 813 جوتیار سوومەند بوونە، جگە لە شەش کارگە بۆ بەرهەمهێنانی پەتاتە و 11 کارگەی جۆراوجۆر بۆ بەروبوومە کشتووکاڵییەکان بەکار خرانەوە.
هەروەها لە ماوەی کابینەی نۆیەم 101 کۆگای ساردکەرەوە دروستکراون، وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە %1.8 بۆ %8زیادی کردووە، هەرێمی کوردستان بەرهەمەکانی برنج و سماق، تەحین، هەنار، هەنگوین، سێو، پەتاتەی هەناردەی وڵاتی ئیماڕات و بازاڕەکانی کەنداو و ئەورووپا کرد.