لە کابینەی نۆیەم زۆرترین پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ کراون

لە کابینەی نۆیەم گرنگییەکی زۆر بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان دراوە، بەجۆرێک 152 قوتابخانە دروستکراون و هەزار و 670 قوتابخانەی دیکە نۆژەنکراونەتەوە.

کابینەی نۆیەم بەردەوامە لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی سەرەکی بۆ هاووڵاتییان کە لە  دروستکردنی قوتابخانە و زانکۆ، خزمەتگوزاریی تەندروستی، گواستنەوە، دابینکردنی ئاو و کارەبا، کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، گەشتوگوزار و شوێنەوار لەخۆ دەگرێت.