لە ماوەی دووساڵدا 500 کیلۆمەتر ڕێگە و شەقام هێڵکارییان بۆ کراوە

لە ماوەی کارەکانی کابینەی نۆیەم زۆرترین پرۆژەی ڕێگە و باون جێبەجێکراون و هەروەها 15 هەزار هێمای هاتوچۆی جۆراوجۆر دانراون.
بە مەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان، پشتیوانیکردنی کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری، ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، بەستنەوەی شار و شارۆچکە و گوندەکان بە یەکتر، کابینەی نۆیەم چەندین پرۆژەی ستراتیژی، ڕێگەوبانی دەرەوەی شارەکان_ڕێگەوبانی ناوەوەی شارەکانی جێبەجێ کردووە.
هەروەها هەر لەم کابینەیە دا ماوەی دوو ساڵە کارەکانی ئەندازەی هاتوچۆ لە بری ئەوەی بدرێتە کۆمپانیا بیانییەکان لەلایەن تیمەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ دەکرێت، لەم ماوەیەدا 500 کیلۆمەتر ڕێگە و شەقام هێڵکارییان بۆ کراوە و هەروەها 15 هەزار هێمای هاتوچۆی جۆراوجۆر دانراون، نزیکەی 40 کیلۆمەتر پەرژینی ئاسنی بۆ ڕێگە و شەقامەکان دانراوە.

