ئەحمەد شەرع: ئیسرائیل هەوڵ دەدات ناوچەکە بخاتە نێو شەڕێکەوە کە کەس نازانێت کەی کۆتایی دێت

ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا
ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا

سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند: یەکگرتوویی سووریا ڕووبەڕووی هەوڵی دابەشکاری و ئاشووبی تائیفی ببووەوە. گوتیشی: ئیسرائیل هەوڵ دەدات ناوچەکە بخاتە شەڕێکەوە کە کەس نازانێت کەی کۆتایی دێت.

چوارشەممە 24ـی ئەیلوولی 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتاری پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، سەرکەوتنمان بەسەر ڕژێمێکدا بەدەست هێنا کە 200 جار چەکی کیمیاوی دژی سوورییەکان بەکار هێنا.

سەرۆک کۆماری سووریا، باسی لەوە کرد، ئێمە رێگەمان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان خۆش کرد و سەرجەم ماددە هۆشبەرەکانی وڵاتەکەمان لەنێو برد کە ڕژێمی ئەسەد دژی وڵاتانی ناوچەکە بەکاری دەهێنا.

شەرع نەیشاردەوە، کە یەکگرتوویی سووریا ڕووبەڕووی هەوڵی دابەشکاری و ئاشووبی تائیفی ببووەوە.

دەشڵێت: ئێستا سووریا گەڕاوەتەوە پێگەی شایستەی و شارستانی خۆی بەڵێنی رووبەڕووبوونەوەی هەر کەسێک دەدەین کە خوێنی بێتاوانەکان بڕێژێت. 

لەبارەی ئیسرائیلەوە، سەرۆک کۆماری سووریا، ئاشکرای کرد، ئیسرائیل هەوڵ دەدات پێچەوانەوەی کۆمەڵەگی نێودەوڵەتی دژی سووریا کار بکات، هەروەها دەیەوێت ناوچەکە ڕاکێشێتە نێو شەڕێکەوە کە کەس نازانێت کەی تەواو دەبێت.

 
Fly Erbil Advertisment