ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه به‌نیازن بازرگانی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن
مایك پۆ‌مپێیۆ: قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامه و هه‌ر لایه‌نێك سه‌رپێچی بكات سزای ده‌ده‌ین
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامه و كۆتایی نه‌هاتووه.
پۆ‌مپێیۆ ئه‌م گوتانه‌ی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر نووسیوه و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و چه‌كانه‌ی به ئێران ده‌فرۆشرێن، ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی ئایدۆلۆژیایه‌كی توندڕه‌و.
پۆ‌مپێیۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر هه‌ر وڵاتێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بسه‌پێنێت، كه بیه‌وێت بازرگانیكردنی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و گروپی وڵاتانی 5+1، كه له ساڵی 2015 له نێوانیان واژۆ كرا، كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له نێوان ئێران و وڵاتان تا ئه‌مڕۆ 18ی ئوكتۆبه‌ری 2020 قه‌ده‌غه كرابوو و ئه‌مڕۆ ئه‌و واده‌یه كۆتایی هات.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی زۆری دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و واده‌یه درێژ بكرێته‌وه و پڕۆژه پێشنیازێكیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستی خسته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، به‌ڵام له‌لایه‌ن رووسیا و چینه‌وه ڤیتۆ كرا كاته‌كه درێژ نه‌كرایه‌وه.
H.B
No nation that desires a peaceful Middle East should contemplate arms sales with Iran - every weapon the regime buys will be at the disposal of its radical ideology. We are prepared to use domestic authorities to sanction individuals or entities contributing to these arms sales.
— Secretary Pompeo (@SecPompeo) October 18, 2020