ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل": ئەحمەد شەرع هەوڵی ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل دەدات

ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" ئاشکرای کردووە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەنگاوەکانی عێراق بەو ئاڕاستەیە"سیاسەتی مانەوە" پەیڕەو بکات، عێراق پێی وایە ڕەنگە ئەو سیاسەتە دەرگا بۆ هاوپەیمانێتی نوێ لە ناوچەکەدا بکاتەوە کە لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان خزمەتی ئیسرائیل و ئاسایشەکەی بکات.
ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە لە ڕاپۆرتێکدا بەناونیشانی "عێراق شەرع ڕزگار دەکات و بەرەی ئێران لەت دەبێت"، ڕوونیکردووەتەوە، کاتێک هەواڵگریی عێراق پیلانێکی تیرۆرکردنی شەرعی پووچەڵکردەوەتەوە، بەڵگەیەکی خستە دەست لەسەر ئەوەی کە، هەژموونی گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێران لاواز دەبێت لە ناوچەکەدا.
ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوە داوە، عێراق دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، هەوڵیدا هاوسەنگیی پەیوەندی خۆی لە نێوان ئەمریکا و ئێران بپارێزێت، بۆیە لە دەستبەکاربوونی ئەحمەد شەرعدا، بەغدا و دیمەشق پەیوەندییەکانیان بەشێوەیەک ڕێکخستەوە کە ئێرانی نیگەران کرد و سەرنجی ئیسرائیلی ڕاکێشا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم دەستێوەردانەی هەواڵگریی عێراق بۆ پاراستنی ئەحمەد شەرع ئەوە دەردەخات کە، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان بەغدا و دەزگا هەواڵگرییەکانی سووریای نوێدا هەیە.
ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەکە باسی لەوە کردووە، ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دەسەڵاتدارانی عێراق ئەفسەرانی پێشووی ئەسەدیان لە سووریا دوور خستووەتەوە و ڕزگاریشیانی کردووە، بۆ شەرعیش بە ڕاپۆرتێک ئاشکرایان کردووە، لە چەند ئەفەسەرێکی ڕژێمی پێشوو ڕزگاریان کردووە.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، هەواڵگریی عێراق بە پاراستنی سەرۆکی سووریا ئاشکرای کرد، تێگەیشتنی ئەمنی لەنێوان هەردوو وڵات دروست بووە، دەشڵێت: سووریا تەنانەت ئەگەر هێشتا دوژمنیش بێت و شایەنی متمانە نەبێت، بارودۆخی ناوچەکە شەرع ناچار دەکات ململانێ لەگەڵ ئیسرائیل کەم بکاتەوە.
ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەداوە کە "شەرع ئیسرائیلی نییە، بەڵکو پێشتر سەرۆکی گرووپی چەکداری بووە و دواتر لێیان هەڵگەڕاوەتەوە، بەڵام سیاسەتی مانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیڕەو دەکات، دەشڵێت: سەرۆکی سووریا ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل کردووە، دەڵێت:(ڕەنگە ئەو ڕێککەوتنە ببێتە هۆی ئەوەی سووریا پەیوەندی بە ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمەوە بکات)، ئاماژەی بەوەشداوە کە ڕاستییەکە ئەوەیە، هەواڵگریی عێراق کار بۆ مانەوەی شەرع دەکات.
ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەکە لە کۆتاییدا دەڵێت:" هەر لەتبوونێک لە بەرەی ئێراندا، دەرفەتێکە بۆ ئیسرائیل"، دەڵێت: ئەم لەتبوونە ڕۆژ دوای ڕۆژ فراوانتر دەبێت، بڕیاری عێراق بۆ ڕزگارکردنی شەرع گورزێکی ڕاستەوخۆیە لە تاران، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی بەرەی موقاوەمەش لەت لەت دەبێت، ڕۆژنامەکە دەشڵێت: دەرفەتێک بۆ ئیسرائیل هاتووەتە پێش و دەبێت بیقۆزێتەوە.