وەرزشوانێکی ناودار بڕوای بە کۆرۆنا نەبوو بەڵام ڤایرۆسەکە کوشتی
"منیش وام دەزانی کۆرۆنا بوونی نییە، بەڵام وانییە"
K24- هەولێر:
وەرزشوانێکی ناوداری ئۆکرانیا، بڕوای بە کۆرۆنا نەبوو، بەڵام لە دوای تووشبوونی بە ماوەیەکی کەم گیانی لەدەستدا.
دیمیتری ستوژوکی تەمەن 33 ساڵ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یەک ملیۆن هەواداری هەیە و لە دوای گەشتکردنی بۆ تورکیا و تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە، لە وڵاتەکەی خۆی گیانی لەدەستدا.
خێزانی پێشووی لەبارەی مردنەکەی دەڵێت، دیمتری نەخۆشی دڵی هەبووە و بەرگەی ڤایرۆسەکەی نەگرتووە.
لە کاتی نەخۆشکەوتنی، ئەو وەرزشوانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسی، من باوەڕم بە کۆرۆنا نەبوو، تاوەکو تووشبووم، نەخۆشییەکەی قورسە و لە تورکیا لەگەڵ تووشبوونم، قورگ هەڵئاوسا و هەناسەم تووند بوو.
دیمیتری یاریزانی لەشجوانییە و دوو منداڵی هەیە، یەکێک لە وەرزشوانە ناودارەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئۆکرانیا بوو.
The DailyMail