مایڵز کاگینز: هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات

گوتەبێژی ئەپیکور بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگە و ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت واژۆ کراوە، بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوو پرۆسەکە دەست پێبکاتەوە.
هاوکات پێشبینی دەکات، هەناردەکردنەوەی نەوت لە دوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژی داهاتوو دەست پێبکاتەوە.
ناوبراو دەشڵێت: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە دەکات، 50 بۆ 60 هەزار بەرمیلیش بۆ پێویستی ناوخۆ بەکار دەهێنێت.
نوێ دەکرێتەوە.