ڕاوێژکارێکی سوودانی: ڕێککەوتنی سێقۆڵی کێشەی مووچە بە یەکجاری چارەسەر دەکات

حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی
حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی

ڕاوێژکارێکی سوودانی پێی وایە، ڕێککەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە یەکجاری چارەسەر دەکات.

حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە گەیشتن بەڕێککەوتن سەرکەوتوو بوون و ڕێککەوتنەکە بە ستراتیژی ناودەبات، پێی وایە ڕێککەوتنەکە بەستەڵەکی تەواوی کێشە داراییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەتوێنێتەوە، پرسی مووچەش بە یەکجاری چارەسەر دەکات.

عەللاوی جەخت لەوە دەکاتەوە، ئێستا حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ هەوڵەکانیان بۆ کارکردنی ڕژد لەسەر تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز، چڕ کردووەتەوە.

ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی پێی وایە، ڕێککەوتنی سێقۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، سیاسەتێکی تەواوکاری لەنێوان هەردوو حکوومەتەکە دەهێنێتە ئاراوە، دەبێتە هۆی چارەسەرکردنێکی ڕیشەیی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئێستا هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەو پێناوەدایە، هەروەک هەردوو حکوومەتەکە لەڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە هەوڵەکانیان چرکردووەتەوە بۆ ئەوەی لەمەودوا ئەو کێشانە دووبارە نەبنەوە، دواتر کار لەسەر یاسای نەوت و گاز بکرێت بۆ ئەوەی کاروباری نێوان هەردوو حکوومەتەکە ڕێک بخات، لە کۆتایشدا ببێتە بنەمای کۆتایی هێنان بە کێشە داراییەکانی نێوان حوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 
Fly Erbil Advertisment