ئەپیکور: هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بازاڕەکانی وزەی جیهان بەهێز دەکات

ئەپیکور لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، هەناردەی نەوتی کوردستان بازاڕەکانی وزەی جیهانی بەهێز دەکات.
پێنچشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان(ئەپیکور) لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی ڕێککەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، ستایشی ڕۆڵی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە سەرخستنی ڕێککەوتنەکە دەکات و دەڵێت: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، سوودی بۆ هەموو عێراقییەکان دەبێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کۆمپانیای APIKUR پێشوازیی لە ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکە دەکات کە لە ڕێگەی ITPەوە هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکەنەوە.
دەڵێت: کۆمپانیای ئەپیکور، ستایشی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، بۆ پابەندبوونیان بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی ITP.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت سوودی بۆ هەموو عێراقییەکان دەبێت و بازاڕەکانی وزەی جیهانی بەهێز دەکات.
دەشڵێت: پێشبینی دەکەین لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە.