ریال مه‌درید باری نائاسایی و له ناكاوی راگه‌یاند
زێدان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی به یاریزانه‌كان كردووه
دوای شكسته چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی كادێز، زینه‌دین زێدان سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بانگهێشتكردووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی پێكردوون و ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه كه ئه‌وان له دۆخێكی ترسناك دان.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 19 ئۆكتۆبه‌ری 2020، به ناونیشانێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید باری نائاسایی راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه زێدان له كۆبوونه‌كه‌دا به ڕوونی به یاریزانه‌كانی گوتووه كه دۆخی ئه‌وان له مه‌ترسی دایه ئه‌گه‌ر فریای یانه‌كه نه‌كه‌ون.
زیزۆ له كۆبوونه‌كه‌دا گله‌یی زۆر له ئاستی مارسێلۆ، ئیسكۆ، ناچۆ، ڤاسكێز، ڤینسیۆس و بێنزێما كردووه، داوای لێكردوون له راهێنانه‌كان خۆیان ماندووبكهن و متمانه‌یان خۆیان بهدهستبێننهوه.
له كۆتاییدا زێدان جه‌ختی له‌سه‌ر 3 خاڵ كردووه‌ته‌وه كه پێویسته كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، (وڵامدنهوهی خێرا بۆ شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كادێز، یه‌كگرتوویی یاریزانه‌كان و مه‌شقی چڕ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له ئه‌نجامه باشه‌كان.
ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه له كۆی 5 یاری له لالیگا، 3 یاری بردووه‌ته‌وه و بهرامبهربوونێك و شكستێكیشی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت.
.jpg)