مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ مانگەکانی داهاتوو گەرەنتی نەکراوە
"پێویستی بە یاسای قەرزی ناوخۆ و دەرەکییە"
K24 - ھەولێر
مەحمود ئەلزەجراوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگەکانی داهاتوو گەرەنتی نەکراوە.
زەجراوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجکرنی، حکومەتی عێراق پێویستی بە یاسای قەرزی ناوخۆ و دەرەکییە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو یاسایە لەلایەن بەشێکی پەرلەمانەوە رەتدەکرێتەوە.
زەجراوی دەشڵێت، ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت دەنگ لەسەر یاسای قەرز بدات، بێ ئەوەی بزانێت کە قەرزەکانی رابردوو لە چی خەرجکراون.
ئاشکراشی دەکات، کە ئەگەری هەیە حکومەت لە خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو دووچاری کێشە بێت، هەر وەک ئەوەی لە مانگی رابردوو روویدا.
ئەمە لە کاتێکدایە، خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە 15 تاوەکو 26 مانگ خەرجدەکرێت، بەڵام لە مانگی ئەیلوولی رابردوو خەرجکردنی مووچە بەهۆی قەیرانی داراییەوە دوا کەوت.