مێسی بۆ پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی مێژوو به‌ربژێری سه‌ره‌كییه
مێسی كێبڕكێی 9 یاریزانی دیكه ده‌كات
لیۆنێل مێسی به‌ربژێره بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی باڵی راست له تیمی خه‌ونه‌كانی فرانس فوتبۆڵ.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فه‌ره‌نسی لیستی به‌ربژێرانی باشترین یاریزانی باڵی راستی بۆ پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كانی حه‌فتا ساڵی رابردوو بڵاوكرده‌وه كه ئه‌م گۆڤاره فه‌ره‌نسیه بڕیاره ئه‌مساڵ باشترین پێكهاته‌ی حه‌فتا ساڵی رابردوو بڵاوبكاته‌وه و تۆپی زێڕین به یاریزانه‌كانی پێكهاته‌ی خه‌ونه‌كان ببه‌خشێت.
لیۆنێل مێسی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی باڵی راست ركابه‌ری 9 یاریزانی دیكه ده‌كات له نێوانیاندا ده‌یڤد بێكهامی ئینگلیزی و ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی و لویس فیگۆی پۆرتوگالی و ئاریێن رۆبنی هۆڵه‌ندی، كیڤن گیگان، جۆرج بێست و گارینگا.
