ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی پیاوێكی راگه‌یاند كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له هۆتێلێك كوشتووه
ته‌رمی ژنه‌كه له هۆتێل دۆزراوه‌ته‌وه.. ئاسایشی هه‌ولێر ده‌قی دانپێدانانی "بكوژه‌كه" بڵاوده‌كاته‌وه.. به ڤیدیۆ ببینه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ستگیركردنی پیاوێكی ئاشكرا كرد كه له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی هه‌ولێر، هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتووه و هه‌وڵی راكردنی داوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، ئه‌و پیاوه ناوی (عامر خضیر حمادی)یه و له بازگه شێراوه سه‌ره‌تا گومانی لێكراوه و دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیركراوه، دوای ئه‌وه‌ی بردوویانه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، دانی به تاوانه‌كه‌یداناوه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌و پیاوه، له بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووی به‌غدایه، له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی هه‌ولێر، هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌ناوی (هێلین خالید مصطفی) كوشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ده‌قی دانپێدانانی ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌ك كه له رێگه‌ی كامێرا چاودێرییه‌وه تۆماركراون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگەیاندراوێک لەبەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
لە رێکەوتی10/10/2020 کاتژمێر5ی بەیانی لە بازگەی(شێراوە)ی ڕێگەی هەولێر-کەرکوک پاش گومانکردن لەسەرنشینێکی تاکسی، بەناوی (عامرخضير حمادي) دانیشتووی بەغدا و دەستگیرکردنی، دەرکەوت ناوبراو لەهەمان ڕۆژ کاتژمێر٣:٣٠ بەرەبەیان هەڵساوە بەکوشتنی ژنەکەی خۆی بەناوی (هێلین خالد مصطفی) لە ناو هۆتێلێکی شاری ھەولێر و هەوڵی ڕاکردنی دابوو.
دوای لێکۆڵینەوە لەگومانلێکراو دانی بەتاوانەکەی دانا و تیمەکانی لێکۆڵینەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و تەرمی تاوان‌لێ‌کراو لە ناو ژووەکەیاندا دۆزرایەوە، تاوانبار برایە بەردەم دادوەری لێکوڵینەوەو بە ماددەی(406) یاسای سزادانی عیراقی بەند کرا.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی هەولێر
19-10-2020
ده‌قی دانپێدنانانه‌كه