عێراق.. بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە زیادبوونە

سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەکەن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک بازرگانی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکانی عێراق ئاماری کار و چاڵاکییەکانی ئەم مانگەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، گورزێکی کوشندەیان لە بازرگانانی مەرگ داوە و توانیویانە 59 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن و دەستبەسەر 250 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاندووە، لە زنجیرەیەک چالاکیدا پەیامێکی روونمان بە گرووپەکان گەیاندووە، خاکی عێراق نابێتە مەیدانێک بۆ بازرگانیی بە ژەهر، بەڵکوو دەستی دادوەری تاکوو کۆتایی ڕاوە دوویان دەنێت، تا کۆتایی پێهێنانیان، تەنانەت ئەگەر خۆشیان لە هەر شوێنێک حەشار بدەن.

هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە، هەر کەسێک لەو بازرگانییە ڕەشە تێوە بگلێت، کۆتا ڕێگەی بە دڵنیاییەوە زیندانی تاهەتایی یان پەتی سێدارەیە و هیچ کەسێک بە هانایەنەوە نایەت.

 
 
Fly Erbil Advertisment