سوپای ئیسرائیل: حووسییەکان مووشەکێکیان ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، حووسییەکانی یەمەن مووشەکێکی بالیستییان بە ئاراستەی ناوەراستی تەلئەڤیڤیان هەڵداوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2025، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە هۆی هەڵدانی ئەو مووشەکە لەلایەن حووسیەکانەوە بۆ ئیسرائیل، زەنگی ئاگادارکەرەوە لە قودس و شوێنی نیشتەجێبوون لە کەرتی ڕۆژئاوا و چەند ناوچەیەکی دیکە لێدراوە. ڕاشیگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل ڕێگری لە مووشەکەکە کردووە.
لای خۆیانەوە میدیا فەڵەستینییەکان گرتەی ڤیدیۆیی مووشەکەکەیان بڵاوکردەوە کە لە ئاسمانی ئیسرائیل دەردەکەوێت و بەرگری ئاسمانی هەوڵی ڕێگریکردن لە مووشەکەکە دەکات.
پێنجشەممەی ڕابردوو، سەرچاوەیەکی یەمەنی بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاندبوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 13 هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی کۆماری و کەمپی نەهدەین لە باشووری سەنعا، شوێنەکانی ناوچەی حەدا لە باشووری شارەکە، هەروەها بارەگای دەزگای ئاسایش و زانیارییەکان لە ناوچەی شووب لە ناوەڕاستی شاری سەنعا.
📹فيديوهات متداولة ترصد لحظة اعتراض صاروخ أطلق من اليمن نحو إسرائيل https://t.co/yh2Eez3040 pic.twitter.com/vz1ZMlrm1o
— Sputnik Arabic (@sputnik_ar) September 28, 2025