شێخ جاسم محەممەد: سەرۆک بارزانی بە به‌رپرسی خۆمانی ده‌زانین

لەماوەی رابردوودا رووداوێکی نەخوازراو لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر ڕوویدا ، کارمەندێکی بەنزینخانەیەک سێ کەسی کوشت کە کوردێک و دوو هاووڵاتی عەرەب بوون، ئەمڕۆ سوڵحی عەشایری لەنێوان بنەماڵەی کوژراوەکان و بکوژ کرا و کۆتایی بە کێشەکە هات، مامی یەک لە کوژراوەکان دەڵێت: سەرۆک بارزانی چۆن به‌رپرسیارێتی كوردی له‌ئه‌ستۆ دایە، به‌هه‌مان شێوه ئێمه‌ی عه‌ره‌بیش ئه‌و به به‌رپرسی خۆمانی ده‌زانین.
ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەیەکی زۆری دروستکرد، هەوڵدرا ترازانێک لەنێوان کورد‌و عەرەب دروست بکرێت، بۆیە لە سەرەتای ڕووداوەکەوە بەدەستپێشخەری سەرۆک بارزانی هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکاندرا.
لە قۆناغی یەکەمدا، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و هەوڵی ئاشتەواییان دا،لە قۆناغی دووەمیشدا شاندێکی دیکە سەردانی بەغدایان کرد‌و ئاشتەواییان کرد.
هانا تایر، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی ئاشتەوایی نێوان بنەماڵەی قوربانییەکان و تاوانبار، بۆ کوردستان24 گوتی: سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەین کە لە سەرەتای ڕووداوەکەوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێل بووە، هاوکات پارێزگاری هەولێر خەمخۆری پرسەکە بووە، هەر لە سەرەتاوە، خانەوادەی قوربانییەکان دڵنیاکرانەوە لەوەی، یاسا سەروەر دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی پرسەکە و تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی دەگات.
گوتی: ئەمڕۆ بۆ دووەمجار هاتووینەتە ئێرە بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەکە بێنین و سوڵحی عەشایری بکەین بە هەماهەنگی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ شێخ و سەرۆک هۆزەکان .
عەدنان قەرەلوسی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و ڕاوێژکاری سودانی، ڕایگەیاند: دوو مانگە بە ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی و ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، کار لەسەر کەیسەکە دەکەین، ئەمڕۆ بۆ دووەمجار هاتووینەتە نێو هۆزی کلابی بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکەین و دەمانەوێت پەیامێکی دۆستانە بەو هۆزە بگەیەنین کە کورد و عەرەب هەمیشە دۆستن، چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دڵخۆشییە بۆ هەمووان.
شێخی عەرەبەکان ئەبو موشرق، سەرۆک هۆزی بەنی کلاب بۆ کوردستان24 گوتی: په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه كه تاوانباره‌كه ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ناكات، چونكه تاوانه‌كه ته‌نها له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئه‌نجامدراوه و ئێمه كورد و عه‌ره‌ب براین، په‌یامی خۆمان به ئه‌مانه‌ته‌وه ده‌گه‌یه‌نینه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامه‌كه‌مان بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵگری سڵاو و رێز و خۆشه‌ویستی و به‌رزنرخاندنه، بۆ گرنگیدانی به دۆسیه‌ی ئه‌و تاوانه، هه‌روه‌ها په‌یامی رێز و سوپاسم هه‌یه بۆ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر، سڵاو رێزم بۆ هه‌موویان هه‌یه كه گرنگییان به‌و بابه‌ته داوه، لێره‌وه پێیان ده‌ڵێم، ئه‌و تاوانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به برا كوردهكانمانهوه نییه و ئه‌مه تاوانی ته‌نها تاوانبارهكهیه و ئێمه‌ی كورد و عه‌ره‌ب برای یه‌كترین.
دواتر شێخ جاسم محەممەد، مامی یەک لە کوژراوەکان گوتی: په‌یامی ئێمه سوپاس و پێزانینه بۆ برای به‌ڕێزمان سه‌رۆك بارزانی و پێی ده‌ڵێین، چۆن به‌رپرسیارێتی كورد له‌ئه‌ستۆی ئه‌ودایه، به‌هه‌مان شێوه ئێمه‌ی عه‌ره‌بیش ئه‌و به به‌رپرسی خۆمانی ده‌زانین، گوتی: هه‌ردووكمان هه‌ر یه‌كین و داواشی لێ ده‌كه‌ین و پێشی راده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌و په‌یوه‌ندی و برایه‌تییه‌مان هه‌رگیز ناپچڕێت، چونكه ئه‌و كه‌سه ویستی فیتنه له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب دروست بكات، به‌ڵام پشتیوان به‌خودا به هه‌وڵی عاقڵمه‌نده پایه‌به‌رزه‌كانی وه‌ك برامان سه‌رۆك بارزانی و وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ئه‌و فیتنه‌یه دامركایه‌وه و خوێنه‌كه وه‌رگیرا و پابه‌ندیش ده‌بین به یاسا.
ئێوارەی 6ـی ئابی 2025، لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر، دەمەقاڵی لەنێوان کارمەندانی بەنزینخانەکە و کڕیارێکی خۆیان دروست دەبێت، بەهۆی ئەو دەمەقاڵییەوە، یەک لە کارمەندانی بەنزینخانەکە بە چەکی کلاشنکۆف، تەقەی لە دوو کڕیاری خۆیان کرد و کوشتیانی، هاووڵاتییەکی دیکەش کە لە نزیک ڕووداوەکە بوو، بەر دەستڕێژی کەوت و ئەویش گیانی لەدەستدا.
لە ڤیدیۆکانی ڕووداوەکە دەردەکەوێت، ئەو دوو کڕیارەی بەنزیخانەکە کە وەرزشوانی لەشجوانین، بەهۆی ڕژانی چەند لیترێکی بەنزین، پاڵ بە کارمەندەکانی بەنزیخانەکە دەنێن کە یەک لەوان بکوژەکەیە، بۆیە لە ڕقی ئەوە، کارمەندێکیان چەک دێنێت و دوو وەرزشوانەکە دەکوژێت.