ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، بکوژی دووهاووڵاتی شارۆچکەی کفری، خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی هەولێر کردووە.
دووشەممە 29ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، کە تۆمەتبار ( جمهور ڕۆستەم محمد) لەدایکبووی ساڵی 1964 خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو له ڕووداوی کوشتنی دوو هاووڵاتى له شارۆچکەی کفری لە رێکەوتی 24ـی ئەیلوولی 2025، لە ئێستادا ناوبراو بە بڕیاری داوەری لێکۆلینەوە ڕاگیراوە.