بەریتانیا خێراترین پشکنینی کۆرۆنای لە فڕۆکەخانەکان خستەکار

لە ماوەی یەک کاتژمێر ئەنجامەکەی دەردەچێت

K24- هەولێر:

بەریتانیا خێراترین سیستمی پشکنینی کۆرۆنای لە فڕۆکەخانەکان خستەکار کە لە ماوەی یەک کاتژمێر ئەنجامەکە دەداتە گەشتیار.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، نرخی پشکنینەکە 80 پاوەندە.

ئامانج لەو پشکنینە ئەوەیە، هەر کەسێک گەشت بۆ بەریتانیا بکات دەبێت ئەو پشکنینە بکات تاوەکو ترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەمبکرێتەوە.

ئەو کۆمپانیایەی بەو کارە هەستاوە، کۆلینسۆن، نیازی هەیە هەمان کار لە ئیتاڵیا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی ئیتاڵیا رەزامەندی دەرنەبڕیووە.

چەند وڵاتێک بەریتانیایان وەک وڵاتێکی مەترسیدار داناوە بۆ نەخۆشی کۆرۆنا و رۆژانە حاڵەتەکان لە زیادبووندان.

هەندێک لە هاووڵاتیان ناڕازین بەوەی دەڵێن، نرخەکەی زۆرە و داوا دەکەن بۆ 50 پاوەند کەمبکرێتەوە.