نرخی نەوت بەرزبووەوە

هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت

K24- هەولێر:

نرخی نەوت بە رێژەی 1% بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا کەمێک لە زیادبوون وەستان.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 43 دۆلار و 16 سەنت بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بۆ 41 دۆلار و  46 سەنت بەرزبووەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئەوروپا روو لە زیادبوونە و ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەندێک وڵات هەیە.