هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ عێراق گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی ساڵانە

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ئەمەریکاوە بۆ عێراق لە مانگی تەممووزدا نزمترین ئاستی لە چەند ساڵی رابردوو تۆمارکردووە و تەنیا 594 ئۆتۆمبێل بووە، لەکاتێکدا لە مانگی شوباتدا ئەم ساڵ دوو هەزار و 850 ئۆتۆمبێڵی ئەمەریکی هاوردەکراوە.

مەنار عوبەیدی ، شارەزای ئابووری بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هۆکاری ئەم دابەزینە، زاڵبوونی ئۆتۆمبێلی چینییە بەسەر بازاڕی عێراقدا. بەگوێرەی ئاماری دەستەی گومرگی چینی، ژمارەی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی چینی لە حەوت مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا گەیشتووەتە نزیکەی 22 هەزار ئۆتۆمبێل. 

عوبەیدی هۆکارەکەی بۆ ئەوەی گەڕاندەوە، نرخی ئۆتۆمبێلی چینی بەراورد بە ئەمەریکی هەرزانترە، بەتایبەتی بەم دواییانە حکوومەتی عێراق گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادکردووە، هەروەها زۆرترین ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەشێوەی قیست دەدرێتە هاووڵاتیان ئۆتۆمبێلی چینین.

 
 
Fly Erbil Advertisment