تەقینەوەیەک لەسەر سنووری لوبنان و سووریا ڕوویدا

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی ئۆکتۆبەری2025، تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی جووسیە لەسەر سنووری نێوان لوبنان و سووریا ڕوویدا.

سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ڕووداوەکە لە نزیک دەروازەی جووسیە لەسەر سنووری لوبنان و سووریا ڕوویداوە ئەویش بەهۆی تەقینەوەی مووشەکێک بووە کە پێشتر لە شەڕدا جێماوە و نەتەقیوەتەوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا سەربازێکی سووریا کوژراوە.

میدیاکانی لوبنانیش ئاماژەیانداوە بە مووشەکێک کە لە شەڕدا جێماوە و نەتەقیوەتەوە لە جووسیە لە دیوی سووریا لە سنوورەکان تەقیوەتەوە.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment