سهرۆك بارزانى سهرهخۆشى له خانهوادهى خالد شلى دەکات

سهرۆك بارزانى سهرهخۆشى له خانهوادهى پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان خوالێخۆشبوو خالد شلى دەکات.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025 سەرۆک بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەیی دیار و تێکۆشەری دەڤەری بادینان خالد شلی بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردبوو.
لە ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانیدا هاتووە، سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو خالد شلی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بۆ خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.