ڤیدیۆیەکی ترسناکی نەخۆشخانەیەکی رووسیا بڵاودەبێتەوە
قوربانیانی کۆرۆنا تەرمەکانیان ریزکراون
K24- هەولێر:
دیمەنێکی ترسناکی مردووخانەیەکی رووسیا بڵاودەبێتەوە کە پڕە لە تەرمی تووشبووانی کۆرۆنا.
رووسیا دوێنێ چوارشەممە، زۆرترین حاڵەتی مردنی بەهۆی کۆرۆنا تۆمار کرد، کە 317 حاڵەت بوو.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، 13 لەو نەخۆشخانە بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکان گیانیان لەدەستداوە.
ڤیدیۆکە لە ناوچەی بارناول لە سیبیریا گیراوە و تێیدا دەردەکەوێت، تەنها لە یەک نەخۆشخانە، 30 تەرمی تووشبووانی کۆرۆنا ریزکراون.