پارێزگای هەولێر ژمارەیەک بڕیاری لە بارەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەرکرد

لە ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی ئۆکتۆبەری 2025، لیژنەى ئەمنى پارێزگا، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، له پێناو به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق به شێوازێكى شارستانى و سه‌رده‌میانه له سنوورى پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە یەکەم "به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له شه‌قامه گشتییه‌كان بكرێت، كه ببێته هۆى دروستكردنى ئاسته‌نگ له ڕێگاى هاتووچۆى خەڵک، هه‌روه‌ها نابێت ئامێرى بێزاركه‌ر به‌كاربهێنرێت، كه ببێته هۆى ناڕه‌حه‌تى هاووڵاتییان."
دووەم "نابێت وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان له‌و شوێنانه‌ى كه ڕێگه دراوه، به مادده‌ی لێكده‌ر وه‌ك ( له‌زگه یان غه‌ره ) لێبدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێت، یان له‌سه‌ر ستاند له شوێنیك دابنرێت كه ڕێگا نه‌گرێت، هەروەها بەکارهێنانى ( قوم، لم ، چیمەنتۆ ) بۆ ڕاگرتنى دروشم و پۆستەر و وێنەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە."
سێیه‌م، "نابێت له چوار ڕییان و ترافیك لایته‌كان وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان لێبدرێت".
چواره‌م، "نابێت وێنه و پۆسته‌رى كاندیدان له فه‌رمانگه حكوومیه‌كان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه‌كان، هتد .. لێبدرێت".
پێنجه‌م، "نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌كانى تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك (مزگه‌وت، كەنیسەکان، شوێنه پیرۆزه ئاینیه‌كان و شوێنە کەلتوورى و مێژووییەکان) هه‌ڵبواسرێت."
شه‌شه‌م، "پارك و باخچه گشتییه‌كان نابێت بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بەکاربهێنرێت."
حه‌وته‌م، "ڕێگە پێدراو نییە وێنه و تابلۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له (قه‌دى داره‌كان، دورگه‌ى ناوه‌ندیی شەقامەکان) دابنرێت و وێنه و دروشمى کاندیدان له دارى باخچه و پاركه‌كان بدرێت".
هه‌شته‌م، "نابێت له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئۆتۆمبێلى ( میرى ) حكوومى به‌كاربهێنرێت."
نۆیه‌م، "ڕێگه پێدراو نییه ڕسته‌ى ئاڵاى لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ستوونى ڕۆناككه‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هێماکانى هاتووچۆ لە ناوشار و دەرەوەى شار و بەردەم کامێراکانى چاودێرى هه‌ڵبواسرێت."
ده‌یه‌م، "له هه‌ره حاڵه‌تێكى سه‌رپێچى پاش دیكۆمێنتكردن، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ كاندیدان و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت."
یازده‌یه‌م، "له ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ژوورى عه‌مه‌لیات له پارێزگاى هه‌ولێر، به به‌شدارى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بێت، له ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان تا كۆتایى هاتنى پڕۆسه‌كه، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت ئاگادارى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت."
دوازده‌یه‌م، "بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژرادن لەشوێنی گشتیی، له پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌مان و گربوونه‌وه‌كە، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت."
سێزدەیەم، "هەر کاندیدێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان، پۆستەر و بانگهێشتەکەى لەلایەن تیمەکانى شارەوانى لادەدرێت و ڕێکاریی یاسایی بەرانبەر دەگیرێتە بەر ".
چواردەیەم، "هەر کەس و لایەنێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چەک ببەخشێتەوە، بەپێی یاسای چەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە".
پازدەهەم، "بە هەموو شێوەیەک بانگەشەی هەڵبژاردن ( بەجلی سەربازی، ئۆتۆمبیلی سەربازی ) قەدەغەیە، و هەرکەس و لایەنێک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە."
شازدەهەم، "پارێزگاریکردن لە وێنەی کاندیدانی ئافرەت و پاراستنیان لەکاتی بانگەشە، ئەرکی هەوموولایەکە، هەرکەس و لایەنێک بێڕیزی بە وێنەکانیان و شێواندنیان بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە."
حەڤدەهەم، "دوای تەوابوونی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن، کاندیدان بەرپرسن لە کۆکردنەوەی پۆستەر و وێنەکانیان، بە پێچەوانەوە بەپێ بژاردن سزادەدرێن."
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 12ـی شەو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات، لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت.